٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٥٠٠٠ پۆستەریان لە گشت کەمپەکاندا هەڵواسی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆپاراستنی و بە مەبەستی پاكوخاوێن‌ڕاگرتنی  خۆراک (خواردن) و وەخۆراک (خواردنەوە) لەنێو كەمپ و شوێنە هەژارنشینەكان لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتیی خۆپاراستن لە پەتا و، نەخۆشی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا 5000 پۆستەری تایبەت بە پاكوخاوێن‌ڕاگرتنی خۆراك و خواردەمەنییەكانی بە دەرودیواری هەموو كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا هەڵواسی.
ڕۆژی 7/4/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پاراستنی تەندروستی، بە تایبەتی بۆ ئاوارەکان و، خەڵکی گەڕەکە هەژارنیشیەكان و ئاگاداركردنەوەیان لە هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشی و، ئەو زیانە تەندروستیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و، چۆنیەتی خۆپاراستن، لە هەڵمەتێكدا لە سەرجەم كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، 5000 پۆستەری تایبەت بە پاكوخاوێن‌ڕاگرتنی خۆراك و خواردەمەنییەكانی بڵاو کردەوە؛ ڕێنماییەكەیان بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و كوردی لاتینی نووسیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار