هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ شنگال دابین دەکرێ

شنگال-KDP.info-(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، بڕیار دراوە خزمەتگوزارییە سەرتاییەکان بۆ ناوچەئازادکراوەکان لە سنووری قەزای شنگال دابین بکرێت تا ئەو کاتەی ناوچەکە بە تەواوەتی ئازاد دەکرێت، دواتر ئاوەدان دەکرێتەوە.
(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "بڕیار دراوە کە خزمەت گوزاریە سەرتاییەکان بگەیندرێتە ئەو ناوچانەی کە تازە ئازاد کراون و، ئەوانەی هێشتا ئازاد نەکراون ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی کە ئازاد کران خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت، وەکو کارەبا و ئاو و قوتابخانە و پێداویستیی تەندروستی و شارەوانی."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، بۆ ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە سەرەتا سێ قوتابخانەیان بۆ دەکرێتەوە و، بۆ ئاوارەکانی چیاش چەند قوتابخانەیەک دەکرێتەوە، ئاخر بەشێک لە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە وپێویستیان بە خوێندن ھەیە.
(چەتۆ) ڕایشیگەیاند، ئەو قوتابخانانەی ئێستا لە چیا کراونەتەوە و، خوێندنی بە شێوەی لاتینی و وانەکانیشی سیاسین لەلایەن کەسانێک بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ نییە، چونکە لەلایەن ھیچ لایەنێکی فەرمی بڕواپێکراو نییە و، قبووڵیش ناکرێت بڕوانامەکانیان.
بڵند ئیبراھیم




