شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: رووداوه‌كانی تكریت عێراق دابه‌ش ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- بریارده‌رى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، ئه‌وه‌ی له تكریت روو ده‌دات دوای چوونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان بۆ ناو شاره‌كه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراقی دڵگران كردووه و عێراق بۆ 3 ده‌وڵه‌تی كورد و شیعه و سوننه دابه‌ش ده‌كات.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) بریارده‌رى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له تكریت روو ده‌دات دوای چوونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان بۆ ناو شاره‌كه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراقی دڵگران كردووه به شیعه‌كانیشه‌وه؛ خۆ هه‌ر دوێنی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شیعه‌یه و له لیستی سه‌درییه‌كانه گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ی تكریت دووباره ببێته‌وە و مه‌ترسیێكی گه‌وره له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دروست ده‌كات. بۆیه چاودێری بارودۆخه كه ده‌كرێت و چاودێری میلیشیا و هێز و حه‌شده شیعیه‌كان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت تاچه‌ند خۆیان رادةگرن و روداوه‌كانى تكریت دووباره ناكه‌نه‌وه.
ئەو ئەندامەى لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری گوتیشى: "له داهاتوودا ئه‌گه‌ر بێت و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه سوننییه‌كان، میلیشیا و هیزه شیعه‌كان له ناوچه سوننییه‌كان بمێنن ئه‌وه دۆخه‌كه زۆر له‌وه زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بێت و ململانێی تایفی زۆر به‌هێزتر ده‌بێت و، هانی زیاتری سوننه‌كان ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌گه‌ر هێزه شیعیه‌كان له ناوچه سوننییه‌كان نه‌مێنن و راده‌ستی سوونه‌ی بكه‌ن، ئه‌وا سوننه‌كان بۆخۆیان ئیداره‌یه‌كی خۆجێیه‌تی وه‌كو هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن. كه‌واته له هه‌ردوو دۆخدا سوننه هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، كه‌وایه عێراق بۆ 3 ده‌وڵه‌تی كورد و شیعه و سوننه دابه‌ش ده‌بێت.
سه‌رباز واحد




