٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاد کاکەڕەزا: تا پۆستی قایمقامی هەڵەبجە بە پارتی نەدرێت لە سلێمانی ھیچ پۆستێک وەرناگرین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، تا پۆستی قایمقامی هەڵەبجە نەدرێت بە پارتی ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھیچ پۆستێک وەرناگرین.

(زیاد کاکەڕەزا) سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای سلێمانی پشکی ئێمە دراوە لە پۆستەکان و، کێشەمان نییە، بەڵام بەھۆی تێکەڵکردنی پۆستەکانی هەڵەبجە بە سلێمانی تاوەکو ئێستا ھیچ پۆستێکمان وەرنەگرتووە.
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی، تا ئێستا کاندیدمان بۆ ھیچ پۆستێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاری نەکردووە و، ھیچ پۆستێکیش وەرناگرین، تاوەکو قایمقامی هەڵەبجە نەدرێت بە پارتیی دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، ئێمە ئێستایش سورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە پۆستی قایمقامی هەڵەبجە بدرێت بەپارتیی دیموکراتی کوردستان وھیچ پۆستێکی دیکە وەرناگرین.
ڕایشیگەیاند: بڕیارە شاندی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی ئەوان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەکی دیاری نەکراوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار