محەمەد کەمال: باشترە خەڵکی حەویجە خۆیان شارەکەیان رزگار بکەن

کەرکووک-KDP.info-بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێ، جارێ ھیچ بڕیارێک نەدراوە حەشدیشەعبییەکانی حەویجە، ناوچەکەی خۆیان ئازاد بکەن، بەڵام هەقە خۆیان ڕزگاری بکەن، با نەبێتە کێشە.
(محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمیی نییە بۆ ئەوەی ئازادکردنی حەویجە بە حەشدیشەعبی ڕاسپێردرابێت، چونکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش ھیچ باسێکی لێوە نەکراوە."
(محەمەد کەمال) گوتیشی، باشتر وایە خەڵکی حەویجە خۆیان شارەکەی خۆیان ڕزگار بکەن، چونکە زۆر جار لە ناوچەکانی دیکە عەرەبەکان سکاڵایان ھەبوو، بەڵام ئەوەی داعش بووە بە ھیچ جۆرێک ڕێگەی نەدرێت بگەرێتەوە بۆ ناوچەکە، بۆیە خۆیان ناوچەکانیان ڕزگار بکەن، باشترە بۆ ئەوەی نەبێتە پرسێکی نەتەوەیی.
(کەمال) ڕوونیشی کردەوە، حەشدیشەعبییە سوننەکەی ناوچەکە بە تەنها ناتوانێ حەویجە ئازاد بکات و، پێویستە سوپای عێراقیشی لەگەڵ دابێت، نەک ئەو حەشدیشەعبییە شیعەیەی کە ھەیە.
ئەوەشی خستە ڕوو، تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوونە و، ورەیان ڕووخاوە و، لە ھەموو ڕویەوەکە لە کەمیدانە.
بڵند ئیبراھیم




