کۆمەڵە پزیشکێکی ئەمەریکایی بریندارانی پێشمەرگە چارەسەر دەکەن

دهۆک -KDP.info- شاندێكی پزیشكیی ئەمەریكا بە سەردانێك لە پارێزگای دهۆكن و ماوەی حەفتەیەك دەمێننەوە و، بڕیارە ژمارەیەك نەشتەرگەری بۆ نەخۆش و بریندارانی پێشمەرگە بکەن.
(د. نزار عیسمەت) بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شاندێكی پزیشكی ئەمەریكایی گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆك و، تا ئاخری ئەم حەفتەیە دەمێننەوە، كە پێك هاتوون لە تایبەتمەندیی جۆراوجۆر نەشتەرگەری و شێرپەنجە و جگەر و پەنكریاس و نەشتەرگەری دووربینی و پزیشكی هەوارهاتنی بەپەلە و هەوارهاتن و مێشك و كۆمی دەماران."
) د. نزار عیسمەت) گوتیشی: "ژمارەیەك نەخۆش هاتوونەتە ئامادەكردن كە باری تەندروستییان ئاڵۆزە نەشتەرگەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و، بڕیارە ژمارەیەك نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگە بریندارەكان بکرێت هەر پێشمەرگەیەك پێویستی بە نەشتەرگەری بێت و لە توانادا بێت بۆی دەکەن."
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگای دهۆك زیاتر گوتیشی: "سەرۆكی شاندەكە ئەوەشی دیار كرد كە لە ماوەیەكی نزیكدا بەشێكی ئەكادیمیای نەشتەرگەری ئەمەریكایی لە كوردستان دەكرێتەوە."
نەشوان بەرزنجی




