ئۆباما: ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لەوێیە

ئەمەریکا-KDP.info- (ئۆباما) بۆ ئیسرائیلیەکان هاتە دەنگ و پێی ڕاگەیاندن کە ئەمریکا بۆ ئەوان هەروا بە ئەمەک و، پاڵپشتی دەمێنێتەوە و، هەردەم لە گەڵیاندا دەبێت.
لەکاتی چاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ (نیۆرکتایمز) باراک ئۆباما گوتی، ئێران و ناوچەکە پێویستە ئەوە بزانن کە هەرکەسێک بیەوێت ئیسرائیل ناڕەحەت بکات ئەوا دەبێت ئەوا بزانێت کە ئەمەریکا لەوێیە.
لەسەر ڕیکەوتنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ئۆباما ڕووبەڕووی ڕەخنەگەلیکی زۆر توند ببۆوە کە گوایە زۆر بە ڕووی ئێراندا چۆتە پێش ئەوەش ئاسایشی ئیسرائیل دەخاتە مەترسیەوە. لەبەرانبەردا باراک ئۆباما هەموو ئەو شتانەی ڕەتکردەوە، کە بە کەمتەرخەم بایەخی بە ئاسایشی ئیسرائیل دابێت.
هەروەها (باراک ئۆباما) گوتیشی ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە کە نیگەران بێت و، ئەو پرسە بەبایەخەوە تەماشا بکات چونکە ئێران ئەو وڵاتەیە کە هەڕەشەی ڕوخاندنی ئیسرائیلی کردوە و، دانیشی نەناوە بە هۆلۆکۆستەوە.
بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەوە یەکەمین دەرفەتە لە درێژایی ژیاندا توانرابێت بەر لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرین.
شیاوی گوتنە پێشتر (بنیامین ناتانیاهۆ) سەرۆکوەزیری ئیسرائیل بۆ (سیئێنئێن) لەسەر ڕێکەتنەکەی ئێران و (٥+١) نیگەرانی دەربڕیبوو و، گوتبووی (تاکە ئامێرێکی سەنتەرفیوج لەناو نابرێت، وە تاکە پیتاندنێکی یۆرانیۆمیش داناخرێت)، لە ڕاستیدا ڕێکەوتنەکەی پێنجشەممەی ڕابردوو تەنها ڕێکەوتنێکی سەرەتایی بووە، هەڵبەت ڕێکەوتنی تەواوەتی و کۆتایی لە (٣٠) حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت.
و/ خالید ئەحمەد




