هەڵەبجە.. ئاسۆی گەیشتن بە ڕێككەوتن زۆر نزیكە

هەڵەبجە -KDP.info- باژێڕوانی مەكۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ، ئاسۆی گەیشتن بە ڕێككەوتن زۆرنزیكە لە نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و، پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسەر پۆستی قایمقام و، سەرۆكی ئەنجومی پارێزگا؛ هاوكات ناوی كاندیدی بزووتنەوەكەیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار لەگەڵ دوو جێگرەكەی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ كردوە.
(نزار مەحموود) باژێڕوانی مەكۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆر تەرخان كرا بۆ گفتۆكردنی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆئەوەی لەسەر پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ڕێكبكەون، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێككەوتنە نەهاتوەتە ئاراوە تەنها پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكاربون بۆیە بە بزووتنەوەی گۆڕان بەباشی زانی كاندیی پارێزگار و دوو جێگرەكەی هەر هیچ كێشەیەكیان نیە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بكەن بۆ ئەوەی فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەربچێت.
گوتیشی مەبەستی گۆڕان لە ڕەوانەكردنی ناوی كاندیەدەكەیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆئەوە دەگەڕێتەوە بتوانرێت لەو ڕێگەیەوە لەزوترین كاتدا ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دروست بكەن هاوكات ئەو پۆستانەیشی لەنێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكلایی نەبوونەتەوە دواتر ڕێككەوتنیان لە بارەوە بكرێت.
باژێڕوانی مەكۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەشكردەوە هێشتا ئاسۆی گەیشتن بەڕێككەوتن لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتیی دیموكراتی كوردستان زۆرنزیكە لەسەر پۆستی قایمقام و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بەردەوام لەنێوان هەردولایاندا هەیەو گفتوگۆكان بە بنبەست نەگەیشتون.
ئاسۆ عەلی




