بەغدا بەبێ هەولێر دەرەقەتی داعش نایەت

هەولێر-KDP.info-چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، ھاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر ھەنگاوێکی گرینگە و بەغدا گەیشتووەتە قەناعەت بەبێ ھەولێر دەرقەتی داعش نایەت.
(د. ساڵح مەلا عومەر عیسا) چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی گرنگە بۆ باشتربوونی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم وبەغداوە، چونکە ئەو قەناعەتە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دروست بووە بەبێ ھەرێمی کوردستان ناتوانی ڕووبەڕووی داعش بێتەوە یاخود کۆتایی پێ بهێندرێت.
(د. ساڵح مەلا عومەر عیسا) گوتیشی، ئەگەر داعشیش کۆتایی پێ بێت، عێراق پێویستی بە سیستەمێی حوکمرانی نوێ ھەیە و، ھەرێمی کوردستانیش ئەزموونێکی باشی لە حوکمرانی ھەیە و، ئەمەش یارمەتیدەری حکوومەتی عێراق دەبێت کە کێشەکان بە شێوەیەکی دیموکراسی چارە بکرێن بە تایبەت لەگەڵ سوننە بۆ ئەوەی دوای کۆتایی ھاتنی داعش کێشەکان بە ئاراستەی سوننە و شیعە نەبردرێن و سوود لە ئەزموونی ھەرێم وەربگرن.
(عیسا) ڕایشیگەیاند: بە قسەکانی سەرۆکوەیزرانی عێراقدا دیار بوو کە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی بەرچاوی ھەبێت بۆ سەقامگیری عێراق و رووبەڕوبوونەوەی داعش و داهاتووی عێراق.
بڵند ئیبراھیم




