وەزیری ئەوقاف: لە كوردستان بیری داعشەتی گەشە ناكات

هەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات داعش لە كوردستان نامۆیە بە خەڵك و كولتوری خەڵكی كوردستان، هەر بۆیە گەشە ناكات.
(كەمال مسلیم) وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کوردستان زەوییەکی لەبار نییە بۆ گەشەکردنی داعش و بیری داعشەتی لە هەرێمی كوردستاندا گەشە ناكات، چونكە بیری داعش نامۆیە بە خەڵك و كولتوری خەڵكی كوردستان."
(كەمال مسلیم) گوتیشی: دەگمەن نەبێ خەڵكی كوردستان نەچوونەتە نێو داعش، تەنانەت ڕێژەكە زۆر كەمترە لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپایی، هەبوونی كورد لە نێو ڕیزەكانی داعش بە قەد ئەو نزیكییە نییە كە داعش لە ڕووی سنوور و جوگرافیا لە ئێمەوە نزیكن، هۆكارەكەشی ئەوەیە داعش نەیتوانیوە جێ پێی خۆی بكاتەوە لە كوردستاندا."
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پێی وایە دۆعانەكردن بۆ پێشمەرگە كەمتەرخەمییە و، جێبەجێنەكردنی ئەركی نەتەوەیی و ئایینیە، "بە مامۆستایانی ئایینیمان گوتووە، ئەگەر پێیان نەكرا بەشداری شەڕی داعش بن، ئەركێكی ئایینیە دۆعا بۆ پێشمەرگە بكەن و هانی خەڵك بدەن بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگە و بۆ ئەوەش ڕۆڵی ئەوان كاریگەرە.
یەحیا سابیر




