٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوكاریی بەسەر 1550 خێزان و منداڵی پەناخوازی چوار كەمپدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم كەمپی پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستیی مرۆیی بەسەر پەناخوازاندا بە بێ جیاوازی دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە كەمپەكانی قوشتەپە، ئاكرێ، باسرمە و بەحركە، خۆراك و جلوبەرگ و پێداویستی و دیاریی منداڵانیان بەسەر 1550 خێزان و منداڵدا دابەش كرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا كە خۆی لە دابەشكردنی چەندین پێداویستیی گرینگی پەنابەراندا دەبینێتەوە، بە شێوەیەكی بەردەوام رۆژانە لەنێو كەمپەكاندا لە رێگەی ئۆفیسەكانیەوە خۆراك و پێداویستی بۆ پەناخوازان دابین و دابەش دەكات، ئەمڕۆیش لە كەمپی ئاكرێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەكانەوە، لە هەڵمەتێكدا هەستا بە دابەشكردنی چەندین دیاریی جۆراوجۆر بەسەر منداڵانی پەناخوازی دەشتی مووسڵ كە زۆربەیان لە ناوچەكانی بەرتلە و باشیكەوە هاتبوونە شارەكە، لەو هەڵمەتدا زیاتر لە (200) منداڵ دیارییان بەسەردا دابەش كرا.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، بە هەمان شێوە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (باو) هەستان بە دابەشكردنی كۆمەڵێك یاریی جۆراوجۆری منداڵان بەسەر پەناخوازانی كەمپەكەدا كە تێیدا (370) منداڵ لەو دیاریانە سوودمەند بوون.
هەر لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكی دیكەدا لە كەمپی قوشتەپە دەست كرا بە دابەشكردنی (نەوت، ئاو، ئازووقە، برنج و پاككەرەوە) بەسەر (12) خێزاندا، كە بە هۆی سوتانی خێوەتەكانیانەوە پێویستییەكانیشیان سووتابوون.
هاوكات لە كەمپی باسرمە تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مانگی سووری توركیایی دەستیان بە دابەشكردنی ئاوی بەهەڵمبوو بەسەر (35) منداڵی شیرەخۆرە و هەروەها (373) خێزانی كەمپەكەدا كرد كە بۆ پێدانی شیر بە منداڵان سوودی لێ وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار