٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەبڕیاری ناونانی رانیە بە پایتەختی ئازادی و بەپارێزگابوونی گەرمیان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد دەڵێت، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەكەوە بكرێت، لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەبڕیاری بەپارێزگابوونی ئیدارەی گەرمیان و پڕۆژەبڕیاری ناونانی رانیە بە پایتەختی ئازادی.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد(نازم هەركی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١-ی ساڵی ١٩٦٩-ی هەمواركراو دەكرێت".
(نازم هەركی) گوتیشی: "هەر لە كۆبوونەوەی سبەینێدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەبڕیار دەكرێت، ئەوانەیش پڕۆژەبڕیارەی ناونانی شاری رانیە بە پایتەختی ئازادی و پڕۆژەبڕیاری بەپارێزگابوونی ئیدارەی گەرمیان".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار