٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ماڵەکەی 'عێزەت دووری'ـیش کەوتە بەر تەقینەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ خانووی (عێزەت دووری)ـیان تەقاندەوە و، زیاتر لە ١٠٠ ئافرەت و پیاویشیان ڕەشبگیر کردووە بۆ شەڕ و نیکاح‌جیهاد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ داعش ماڵەکەی (عێزەت دووری) جێگرەکەی سەدامیشیان کاول کرد. ئەو خانووە لە گەڕەکی باب‌تۆپ لە خوارنگی شاری مووسڵدا بوو."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش ٧٧ کەسیان لە شاری مووسڵ ڕەشبگیر کردووە.  ٣١ ئافرەتیشیان بە زۆر بردووە بۆ نیکاح‌جیهاد؛ پێنجیانیان لێ گوللەباران کرد، ئاخر بە نیکاح‌جیهاد ڕازی نەدەبوون.
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار