گەرەنتی ئەوەمان دەوێ کوردانی مووسڵ پارێزراو بن

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌بێت له ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ گەرەنتی بدرێت کە بەهیچ شێوەیەک دەست بۆ ئەو کوردانە نەبرێت کە لە نێو مووسڵدا دەژین و، ئازاریان پێ نەگەیێنرێت، چونکە قبووڵی ناکەین.
(موحسین سه‌عدوون) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانی شاری مووسڵ ملیۆنێك‌و٣٠٠هه‌زار كه‌سه له‌ناو ئه‌و شاره‌دا سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام له دوای هاتنی داعش كورد له مووسڵ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتن؛ ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ئێستا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدایه. بۆیه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی عێراق و حه‌شدی‌شه‌عبیه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن."
گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری ناكات له ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام ده‌بێته پاڵپشت و پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ی، داعش له شاره‌كه وه‌ده‌ردەنێن. له هه‌مان كاتدا كورد ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتی وه‌ربگرێت له‌وه‌ی ئازاداری خه‌ڵكی كوردی ناوشاری مووسڵ نه‌درێت چونكه به لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستدرێژی به‌ناوی هه‌ر بیانوویەكه‌وه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد قبوڵ ناكرێت".
(موحسین سەعدون) گوتیشی: "ده‌بێت خه‌ڵكی مووسڵ له‌وه تێ بگه‌ن كه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یكرد بۆ پاراستنی ئه‌وان بوو بۆیه ده‌بێت سه‌ربه‌زی پێشمه‌رگه و ئه‌خلاقبه‌رزیی پێشمه‌رگه بكرێته نمونه‌ی هێزی پاراستنی ناوچه‌كه".
(سه‌عدوون) دەیشڵێت، ده‌بێ پێشمه‌رگه له سنووری باكووری مووسڵ بمێنێته‌وه، چونكه پێشمه‌رگه بووەته واقیعی پاراستنی سنووره‌كان و ده‌بێت به‌غداش ئه‌و ڕاستیه بزانێت كه مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی شاری مووسڵ پێویستی و، واقیعه چونكه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه له سنووری باكووری مووسڵ ئێستا دۆخی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بوو.
کارزان هەورامی




