لەبەر داخرانی ڕێگاکەی کەرکووک بەغدا، خەڵک کردیان بە خۆپیشاندان

خورماتوو-KDP.info- پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خورماتوو، خاوەنی كارگە و چێشتخانە و كاسبكاران کردیان بە خۆپێشاندانێكی بەرفراوان، لەبەر ئەوەی ڕێگای كەركووكبەغدا داخراوە.
(محەمەد فایەق) بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی قایمقامیەتی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم پێشنیوەڕۆیە ژمارەیەكی زۆر لە خاوەنی كارگەكە و چێشتخانە و كاسبكارانی سنووری شارۆچكەی خورماتوو کردیان بە خۆپیشاندان و، لە نزیك گوندی یاسا ڕێگا سەرەكییەکەی دووزخورماتووــكفرییان داخست."
(محەمەد فایەق) گوتیشی: "خۆپێشاندەران داوای كردنەوەی ڕێگا سەرەكییەکەی كەركووكبەغدا دەكەن؛ ڕێگاكە شارەدێی سلێمان بەگەوە بەرەو خوارەوە، مانگێک زیاتریشە لەبەر شەڕەکەی داعش داخراوە."
دیارە لەبەر داخستنی ئەو ڕێگایە، كاسبكار و كارگەدار و چێشخانەدار هەرهەموویان کاروکەسابەتەکەیان کز بووە؛ هەموو خەڵکەکە زەرەریان کردووە. خەڵکەکە دەڵێن مادامەکینێ ناوچەكە بە تەواوەتی ئازاد كراوە، با ڕێگاکە بكرێتەوە.
مانگێك لەمەوبەر حكوومەتی عێراق لەبەر شەڕی داعشان، ڕێگا سەرەكییەکەی كەكووكبەغدای گرت. خەڵکەکە ناچار لە خورماتووەوە بە ناوچەی گەرمیان و خانەقیندا دەچوون بۆ بەغدا؛ خۆی ئێستاکە تاکە وشکەڕێگای نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، ناوچەی گەرمیانە.




