داعش ٧٠ تەرمی بۆ گەڕایەوە

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش زۆریان لێ کوژراوە؛ ئەمڕۆ ٧٠ تەرمی خۆیانیان بۆ پزیشکیی دادی مووسڵ ڕەوانە کردووە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ چەك و تەقەمەنیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی (ئیسڵاحزراعی) تەقیەوە، لە گەڕەكی 'سەحاجی'ـیش تیرۆریستانی داعش خەریکی بۆمبڕێژكردن و ئامادەكردنی تانكەرێك بوون بۆ تەقینەوە، بە خۆیاندا تەقیەوە و شەشی لێیان كوشت."
ئەو بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان كارگە قیرەکەی گەڕەكی 'تەنەك'ـیان بۆردوومان كردووە؛ لە گەڕەكی ئینتیساریشدا بەرپرسی شاروچكەی تلكێفی تیرۆریستانی داعش بریندار بوو."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ئەمڕۆ تەرمی 70 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەلاحەدینەوە رەوانەی پزیشكی دادی مووسڵ کراوە .
نەشوان بەرزنجی




