داعش دیسان دەستی برد بۆ چەكی كیمیایی

هەولێر-KDP.info- چەكدارانی داعش بۆ ئەوەی پەکی هێرشهێنانەکەی سوپای عێراق بخەن، بە چەکی کیمیایی لێیان داون؛ داعشان ماوەیەک لەمەوبەریش بە چەکی کیمیایی لە هێزەکانی پێشمەرگەیان دا.
لە ڕاپۆڕتێكی كەناڵی پرێسدا هاتووە كە چەكدارانی داعش ماوەیەک لەمەوبەر بە گازی كلۆر لە پێشمەرگەیان دەدا، وا ئێستا لە شەڕەکەی تکریتدا بە چەكی كیمیایی لە سوپای عێراق دەدەن.
دیارە داعش گازی كلۆر و گازی نیتراتی ئەمۆنیایان، بە ترۆمبێلی تەقینەوە و، ڕێگای هاتوچۆ و خانووەکانیشەوە وەرکردووە.
كلۆرین گازێكی دەستكردە، ئەوەی هەڵیبمژێت، دەخنکێت.
ڕەحشان ــ پەیامنێری كەناڵەكە ــ و تیمەكەی چوونەتە ناو سەنگەرێکی چۆڵی داعشان لە تكریت و، لەوێ كۆگاكەیەكی پڕ لە بابەتی كیمایی و نیتراتی ئەمۆنیایان دیوە، کە تەقینەوە گەورەی پێ دەکرێت.
خەسرەو حەمەڕەشید




