نێچیرڤان بارزانی: سیاسەتی نەوتی هەرێم سەرکەوتووە.. دەمانەوێ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارە بکرێن

هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و، تێیدا (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند کە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستوویه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بوودجه‌ی عێراق بێت و، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئێستا و دواڕۆژیش كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا چاره بكات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه، سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بووه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5-4-2015، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پیرۆزباییی جه‌ژنی قیامه‌ی له خوشك و برایانی مه‌سیحی كرد و هیوای جه‌ژنێكی ئارام و كامه‌رانی بۆ خواستن. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی له (غازی سه‌عید) كرد كه وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بووه و یه‌كه‌م جاره به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌كات.
پاشان ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدڕاڵی دوا و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستوویه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی عیراق بێت و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئێستا و ئاینده‌ش كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره بكات. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بووه. به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تكریتی له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیران و سوپای عیراق كرد و هیوای خواست هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق له تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكرێن.
دواتر وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ (فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كوردستان خواستووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا جاری یه‌كه‌مه به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆلاند پێشوازی له شاندی وه‌زاره‌تێك بكات و به‌ڕێزیان شانده‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سڵاو و ڕێزیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
هه‌ر له پاریس شاندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌ردانی په‌یمانگای عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسایان كردووه كه له‌وێش پشتگیرى و پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
پاشان ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دوایین دۆخی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانى داعش پێشكه‌ش كرد و ڕوونی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه له دۆخی به‌رگرییه‌وه كه‌وتووه‌ته دۆخی هێرشی ئه‌رێنی و تا ئێستا 95%ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ئازاد كراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا تا ئێستا 16 وڵات به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و 10 وڵاتیش ڕاوێژكاری سه‌ربازییان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له كۆتاییدا داوای كرد هه‌وڵ بدرێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی خۆیدا بدرێت و سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات و ته‌واوی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كرد كه هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی بۆ فه‌ره‌نسا به گرینگ و ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سڵاو و ڕێز و ده‌ستخۆشی بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه كه به خوێنی خۆیان به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ وه‌زیر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی كه له‌م دۆخه سه‌خته داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به باشی لایه‌نی داراییی شه‌ڕ و وه‌زاره‌تیان به‌ڕێوه بردووه. سه‌ركه‌وتنی كۆبانیشی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى توركیاى كرد كه ڕێگه‌ى دا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانی.
هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه ئه‌منیییه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كرد كه هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه. هه‌روه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه كارێكی باشی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاتنی شانده بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، كردووه.
پاشان هه‌ریه‌كه له خاتوو (نه‌ورۆز مه‌ولوود) وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و (ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی به‌شداریی خۆیان و شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له دوبه‌ی كرد، كه تیایدا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی به‌شدار ئه‌نجام داوه و تیایاندا وێڕای خستنه‌ڕووی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی چه‌ندین پڕۆژه له‌گه‌ڵ شانده‌كان گفتوگۆیان كردووه، بڕیاریش وایه ژماره‌یه‌كیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
دواتر (سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر) وه‌زیری كاره‌با پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی فه‌رمیی خۆی و شاندی وه‌زاره‌تی كاره‌بای بۆ كۆماری چیك پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر دیدار و گفتوگۆكانی ده‌رباره‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواری كاره‌بادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه چیكییه په‌یوه‌نداره‌كان.
لای خۆیه‌وه (ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانه‌نابێت، چونكه به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌یه، هێشتا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌كراوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ی بودجه ئاماده كرا، هه‌موو شوێنێك بودجه‌ی بۆ داده‌نرێت.
دوای ئه‌وه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی دروستكردنی تێگه‌یشستنێكی هاوبه‌ش له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداره به پڕۆژه‌یاساكان و ئاراسته‌كردنی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له حكوومه‌ت، تاوتوێ كرد.
له بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، (عه‌بدولسه‌تار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشنیازی وه‌زاره‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای فیدڕاڵیی (حه‌جری) كشتوكاڵیی ژماره 76ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، پێشنیازه‌كه له ڕووی پره‌نسیپییه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له دوا بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتووی سه‌باره‌ت به پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پلانه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.




