٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەكی لەبارەی تاڵانكردنی تكریتەوە پێك هێنا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی تاڵانكردنی ‌شاری تكریت، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك داوە.

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. ئەشواق جاف)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە تاڵانكردنی شاری تكریت، بڕیاری دا بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە لە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ئاساییش و بەرگری پێك دێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: "لەم دوو لیژنەیە شاندێك پێك دێت و دەچنە شاری تكریت، پاشان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن و دواتریش پێشكەش بە سەرۆكایەتیی دەكەن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار