ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید: ئه‌و بڕەپاره‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت به‌شى نیوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، حكوومه‌تى عێراق بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌ینێرێت بۆ كوردستان، به‌شى نیوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات.
(ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "به‌غدا ئه‌و بڕه‌پاره‌ى ناردووه كه هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى داوه‌تێ، جا ئه‌گه‌ر شتێك زیاد بێت، بۆ پێشمه‌رگه بووه و ئه‌گه‌ر كه‌میش كرابێت ئه‌وه بوودجه‌ى حاكیمه و سیادەى لێ بڕیووه؛ ئاخر به‌غدا وه‌ك نه‌وتفرۆش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات و، ئەگەر به‌پێى ڕێككه‌وتنیش بێت، ده‌بێت ڕۆژانه هه‌رێمى كوردستان 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا، به‌ڵام ئێستا به‌غدا ده‌ڵێت هه‌رێمى كوردستان له‌و ڕێژه‌یه كه‌متر بنێرێت ئه‌وا به‌غدایش به‌پێى بڕى نه‌وته‌كه پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
(حاجی ره‌شید) گوتیشى: "ئه‌و بڕه پاره‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت به‌شى نیوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات، چونكه 110 ملیار دینارمان پێویسته بۆ مووچه، به‌ڵام زۆرترین پاره نێردرابێت ئه‌م مانگه‌یه كه 530 ملیار دینار بووە و، هێشتا 300 ملیار دینارى ده‌مێنێت بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پاره‌ى پێویستمانه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، وردەکاریی هەناردەی نەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی بە کۆمپانیای نەوتیی عێراق(سۆمۆ) و ئەو بڕەپارەیەیش کە ەبغدا لەبەرانبەردا ڕەوانەی هەرێمی دەکات، دەخاتە ڕوو و ده‌ڵێت: عێراق لە مانگی کانوونی یەکەم، واتە، مانگی ۱ـی ۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (٧٨،٦٠٠،٠٠٠) حەفتاوهەشت ملیۆن و شەسەدهەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و بە بڕی (٣،٢٥٨،٠٠٠٠٠٠) سێ ملیار و دووسەد و پەنجاوهەشت ملیۆن دۆلار بیفرۆشێت، کە هەر بەرمیلەی بە بڕی(٤١،٤٥) چلویەک دۆلار و چل‌وپێنج سەنت فرۆشراوە، لەو بڕە نەوتە هەرێم (٤،٥٠٠،٠٠٠) چوارملیۆن و پێنجسەدهەزاری ناردووە کە بایی(٢٠٣،٠٠٠٠٠٠) دووسەدوسێ ملیۆن دۆلارە. لەبەرانبەردا عێراقی فیدراڵ بڕی (٢١٠،٠٠٠٠٠٠) دووسەدودە ملیۆن دۆلاری رەوانەی هەرێم کردووە کە دەکاتە (٢٥٠،٠٠٠٠٠٠٠) دووسەدوپەنجا ملیار دینار. دووه‌م: عێراق لە مانگی شوباتدا واتە مانگی ۲ـی ۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (٧٢،٧٠٠٢،٠٠٠) حەفتاودوو ملیۆن و حەوسەدهەزار بەرمیل هەناردە بکات و بیفرۆشێت بە بڕی (٣،٤٠٢،٠٠٠٠٠٠) سێ ملیار و چوارسەدودوو ملیۆن دۆلار کە هەربەرمیلەی بە بڕی(٤٦۷۹٥) چلوشەش دۆلار و حەفتاونۆ سەنت و نیو فرۆشراوە، کە لەو بڕە (٨،٥٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنجسەد هەزاری، هەرێم رادەستی سۆمۆی کردووە کە دەکاتە بڕی (٤٦٠،٠٠٠٠٠٠) چوارسەدوشەست ملیۆن دۆلار، بەڵام عێراق بڕی تەنیا(٤٢٠،٠٠٠٠٠٠) چوارسەدوبیست ملیۆن دۆلاری ناردووە بۆ هەرێمى كوردستان، کە پێدەچێت بوودجەی سیادی و بوودجەی حاکمەی لێ جیا کرابێتەوە.
سێیه‌م: عێراق لە مانگی ئازار واتە مانگی ۳ـی۲٠۱٥ توانیویەتی بڕی (٩٢،٤٠١،٠٠٠) نەوەدودوو ملیۆن و چوارسەدویەک هەزار بەرمیل هەناردە بکات و بیفرۆشێت بە بڕی (٤،٤٥٧،٠٠٠٠٠٠) چوار ملیار و چوارسەد و پەنجاوحەوت ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی(٤۸۲۲٤) چلوهەشت دۆلار و بیست‌ودوو سەنت و لە دەدا چواری سەنتێک، کە لەو بڕە (٨،٢٢٢،٠٠٠) هەشت ملیۆن و دووسەد و بیست‌ودوو هەزاری هەرێم ڕادەستی کۆمپانیایی سۆمۆی کردووە کە بایی (٤٠١،٠٠٠٠٠٠) چوارسەدویەک ملیۆن دۆلارە، لەبەرانبەردا عێراق بڕی (٤٥٥،٠٠٠٠٠٠) چوارسەد و پەنجاوپێنج ملیۆن دۆلار بنێرێت کە دەکاتە بڕی (٥٣٠،٠٠٠٠٠٠٠) پێنجسەدوسی ملیار دینار.
کارزان سەباح هەورامی




