رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی 5 +1، ئابووریی عێراق لاواز دهكات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 +1، کاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوت ھەبووە، کە ئەمەش لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە و لە ڕووی ئابوورییەوە داھاتی عێراق کەم دەبێتەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو رێککەوتنە راستەوخۆ کاریگەری ھەبوو و نرخی نەوتی دابەزاند، هەڵبەت ئەمەش وا دەکات داھاتی نەوتی عێراق کەم ببێتەوە، چونکە داھاتی عێراق لەسەر نەوتە، داھاتیش نەبێت ناتواندرێت پارە بەسەر لایەنەکاندا دابەش بکرێت."
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نوێنەران دهیشڵێت، بەم شێوەیەی ئێستاکە ھەیە، ئەستەمە بتوانیی وادەی چارەکردنی قەیرانی دارایی دەستنیشان بکرێ.
2ـى نیسان، دوای سێزدە ساڵ لە گفتوگۆکردن، ئێران و وڵاتانی 5+1 لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی رێککەوتنێکی 25ساڵییان ئیمزا کرد و، ھەریەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێرانیش رێککەوتنەکەیان بە باش و ئەرێنی وەسف کرد.
بڵند ئیبراھیم




