فازڵ بەرواری: بۆ رزگارکردنی مووسڵ هێزی زیاترمان پێویستە

مووسڵ-KDP.info- فەرماندەی فیرقەی زێرین دهڵێت، لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت و بەم نزیکانە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکات، بەڵام دەیشڵێت پێویستیان بە ھێزی زیاترە.
فەرماندەی فیرقەی زێرین (فازڵ بەرواری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەرنامە دانراوە بۆئەوەی لە دوای ئازادکردنی روممادییەوە دەست بە رزگارکردنی پارێزگای مووسڵ بکرێت و، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری باشیان کردووە.
(بەرواری) جەختی کردەوە کە "بەم نزیکانە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکات، بەڵام پێویستمان بەھێزی زیاترە، چونکە رووبەری مووسڵ زیاترە لە ١٥٠(کم) کە ئەمەش گەلێک زۆرە و کەم نییە."
فەرماندەی فیرقەی زێڕین گوتیشی، بەرنامەیەکی باش داندراوە بۆ ئەوەی ھەموو عێراق لە تیرۆریستانی داعش پاک بکرێتەوە؛ سەرهتا تکریت پاک کراوەتەوە و لە ئێستایشدا دەست بە ئازادکردنی روممادی دەکەن و، دواتریش نۆرەی مووسڵ دێت و ئەو شارەش پاک دەکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




