ئەمەریکا، باس له لێدانى مۆڵگه‌كانى داعش ده‌كات له عێراق و سووریا

واشنتۆن-KDP.info- له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى سه‌ربازیدا کە ئه‌مڕۆ یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا 15 جار له مۆڵگه‌كانى داعشیان داوه له عێراق و سووریا.
(رۆیته‌رز) له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به راِگه‌یێنراوێكى سه‌ربازیى ئه‌مەریكا باسى له‌وه كرد كه لێدانه‌كان له شاره جیاكانى عێڕاق بووه وه‌ك مووسڵ و بێجى، به گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه نۆ جار مۆڵگه‌كانى داعش له لایه‌ن فرۆكه‌کانى هاوپه‌یمانانه‌وه له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوودا کە تاكو به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه ەبردەوام بووە، پێكراون. فرۆكه‌كان پێنج گورزیان له سووریا وەشاندووە کە له نزیك سنوورى باكوورى كۆبانی و یه‌كێكیشیان له نزیك حه‌سه‌كه بووه.
و. خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




