حەیدەر عەبادی: (٥٧%) ی چەکدارانی داعش لەناو تکریت بوون و، شەڕیان نەکرد

تکریت-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ڕۆیتەرز)، لە چاوپیکەوتنێکیدا (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای رزگارکردنەوەی شاری تکریت، نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە بەردەوامی پەیوەندیکردن و ناونووسکردنی خەڵکی بیانی بۆ ناو داعش و، بە هۆکارێکی گەورەی زانیوە لەبەردەم پاکسازی تەواوی داعش لەناوچەکدا.
لە چاوپێکەوتنەکەیدا (عەبادی) گوتی، (نزیکەی (٥٧%)ی چەکدارەکانی داعش لە ناو تکریت بوون، بەڵام ئەوە ئەوان نەبوون کە شەڕی تکریتیان دەکرد چونکە کاتێک سوپای عێراق چۆتە ناو تکریت ئەوان شەڕیان نەکردوە و هەڵاتوون. بەڵکو (٤٣%) یەکەی تر کە چەکدارە بیانییەکان بوون، ئەوان شەڕی مان و نەمانیان دەکرد چونکە ئایدۆلۆژییەتی داعشیان وەرگرتبوو و فێرکرابون.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا بۆ گۆڤارە ئەڵمانیەکە، (عەبادی) گوتی، پێویستە ئەڵمانیا هاوکاری زیاتری سەربازی هێزەکانی عێراق بکات بە چەکی پێشکەوتوو، بەتایبەتی ئامێری دژە تەقینەوەمان بۆ بنێرێت، هەروەها ئەو بیری هێنانەوە کە ئەڵمانیا ڕێژەییەکی زۆر چەکدارى هەن لە ناو داعشدا هەر بۆیەش پێویستە لەو شەڕەدا چالاکتر بێت.
شیاوی گوتنە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە دەزگاکانی ئاسایشی ئەڵمان دەڵێن نزیکەی (٦٠٠) کەسی ئەڵمان پەیوەندییان بە داعشەوە کردوە و، ئێستا لە عێراق و سووریان.
و/ خالید ئەحمەد




