٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاسا هەموارکراوە نوێیەکەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، سزا و پاداشتی دیاری کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانی عێراق یاسای گۆڕە بە کۆمەڵەکان ھەموار دەکاتەوە؛ بەو گوێرەیە سزا و پاداشت دەبێت بۆ ئەو کەسانەی گۆڕەکان دەدۆزنەوە و بێدەنگ دەبن و، ئەوانەی لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەکەنەوە.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای گۆڕەبەکۆمەڵەکان کرد، کە ئەو یاسایە ھەموار دەکرێتەوە و لە١٩مادە پێکدێ و ئێستا ١٠ مادەی لێ ھەموار دەکرێتەوە، لەوانە ناوەکەی لە یاسای کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەبێتە یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، بەپێی ھەمواری تازە ھەر کەسێک لەناو زەوییەکەی بزانی گۆڕی بەکۆمەڵ ھەیە و، لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار نەکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێک زیندان دەکرێت؛ پێشنیار کراوە ئەوەی کە زانیاری لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بداتە لایەنی پەیوەندیدار بە سێ چوار پێنج ملیۆن دینارێک پاداشت بکرێت.
لەلایەکی دی، بەگوێرەی زانیارییەکانی  (د. ئەردەڵان نوورەدین) لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی پسوولەی دادنووس (رسوم العدل) لەسەر پێشنیاری لیژنەی دارایی و پرۆژەیاسای حزبە سیاسییەكانیش، لەبەر ئەوەی كاتەكە كەم بوو، پاش خرا.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عیراق گوتیشی: "ئەمڕۆی لە پەرلەمان میوانداری وەزیری ناوخۆی عیراق و شاندی یاوەری كرا؛ لە دانیشتنەكەدا نیو سەعات باسی ڕەوشی ئێستای عیراق و چالاكی وەزارەتەكەی كرد و زیاتر لە  100پەرلەمانتار گفتوگۆ و پرسیاریان كرد و ئەویش وەڵامی دانەوە  .
دەیشڵێت، دانیشتنی دادێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕۆژی دووشەممە 6/4 بەڕێوە دەچێت .
بڵند ئیبراهیم - نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار