٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٣٤ داعشە تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-سەرچاوەیەك لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان و، تۆپخانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەها ناوەرانیان کوتاوە، 12 تیرۆریست تێدا چوونە..لەمووسڵیش ٢٢ تیرۆریستی دیکە کوژران.
سەعید مەموزینی كارگێڕی لقی 14 (مووسڵ)ـی  پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە (4/4/2015) تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فڕۆكە جەنگییەكان، تێر مۆڵگەكانی داعشە تیرۆریستەکانیان لە ناوەران و قەرەسپات (خورسیباد) كوتاوە و، زیانێکی زۆریان لێیان داوە."
(مەموزینی) ئاشكرایشی كرد کە لەو بۆردومانەدا، بە لای كەمەوە 12 داعشە تیرۆریست كوژراون.
لەلایەکی دی، هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی (سەعید مەموزینی)، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لەناوچەی خورسیبات بۆردوومان کردووە، لەئاکامدا ٢٢ تیرۆریست کوژراون.
هاوکات لەناوچەی عەرەبیە تەرمی چوار تیرۆریست دۆزراونەتەوە ،کە یەکێکیان پلەی ئەمیرە کە لەلایەن چەکدارانی نەناسراو کوژراون.
هەژار مەموزینی-بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار