داعش ددانی بە کوژرانی بکوژەکەی شەھید 'ھوجام'ـدا هێنا

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش ددان بەوەدا هێناوە بکوژەکەی شەھید ھوجام کوژراوە، ئەوەتا لە مزگەوتەکاندا داوای دۆعای خێری بۆ دەکەن!
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی لقی راگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ناوچەی فەیسەڵیەی شاری مووسڵ تیرۆریستانی داعش لە مزگەوت دانیان بەوەدا هێناوە کە (مۆفەق ئەسعەد زێباری) واتە بکوژەکەی شەھید ھوجام کوژراوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەمڕۆ لە مزگەوت نوێژی مەیتیان بۆ کرد و بە موجاھیدێکی گەوریان لەقەڵەم دا! داوایشیان لە خەڵکی کردووە دۆعای خێری بۆ بکەن.
لەوکاتەی کە (مۆفەق ئەسعەد)ی تیرۆریست کوژرا، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دەمودەست هەواڵەکەی راگەیاند.
بڵند ئیبراھیم




