٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٧٠ سەعات لە نەهامەتییەکەی شنگال بە دەنگ و ڕەنگ درایە لیژنە

سەرچاوە: KDP.info

لالش-KDP.info-سەرۆكی دەستەی بنگەی لالش دەڵێت، هەر لە یەكەم ڕۆژی ئەو كارەساتەی بەسەری ئێزیدیەكان هاتووە، تا ئێستا بنگەی لالش بە تەواوی بنكەكانی خۆی كە زیاتر لە 40 بنكەنە، شەو و ڕۆژیان كردووەتە یەك بۆ خزمەتكردنی ئاوارەكان و ئەو كەسانەی لە دەستی داعش ڕزگاربوونە. دەیشڵێت، ٧٠ سەعات بە دەنگ و ڕەنگ کارەساتی شنگالییەکان درایە لیژنە.

(شێخ شامۆ) سەرۆكی دەستەی باڵای بنگەی لالش، نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت، بنگەی لالش لە سەرەتای ئاوارەبوونی خەڵكی ئێزدی بە هەموو بنكەكانی خۆی كە زیاتر لە 40 بنكە دەبن، شەو و ڕۆژیان كردووەتە یەك بۆ خزمەتكردنی ئاوارەكان، لە سەرەتای هاتنی ئاوارەكان لە چەندین بینای بنكەی لالش ئاوارە چوونەتە ناو، هەروەها بۆ ماوەی زیاتر لە 45 ڕۆژ خواردن و خواردنەوە بۆ زیاتر لە 5 هەزار ئاوارە دابین كراوە، لەگەڵ 120 تۆن هاوكاری لە بنكەی لالش لقی ئەڵمانیا ڕەوانە كراون بۆ ئاوارەكان، هەروەها 150 تۆن هاوكاری لە ڕێگەی مالا ئێزدی بەسەر ئاوارەكان دابەش كراون.
(شێخ شامۆ) گوتیشی: گەورەترین ئەرشیف بە دەنگ و ڕەنگ، فۆتۆ هی ئەو كارەساتەی بەسەری ئێزدییەكان هاتووە كە زیاتر لە 70 سەعات چیرۆك و بەسەرهاتی ئاوارەكان لە خۆ دەگرێت، ڕادەستی لیژنەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەنامە بۆ جینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال كردووە، هەروەها گرووپێكمان دامەزراندووە بەناوی گرووپی ماك، كە تایبەتە بە خزمەتكردنی ئەو ئافرەتانەی لە دەستی تیرۆرستان ڕزگار بوونە، هەروەها جگە لەوەی بنگەی لالش بە دەیان كۆڕ و سمیناری بەسەر ئەو كارەی بەسەری ئێزدییەكان هاتووە ساز كردووە.
ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار