٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەممەی دادێ 527ملیار دینارەکە دەگاتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند،  تەنیا ماوە  پارەكە بە فڕۆكەی كوردستان بگوازرێتەوە، ئەگەرنا  هەموو كارەكان تەواو بوونە بۆ ڕەوانەكردنی 527ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان و ڕۆژی دووشەممە ئەو پارەیە دەگاتە هەرێم.
(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەو پارەی بڕیاری لەسەر دراوە ڕەوانەی كوردستان بكرێت 527ملیار دینارە، ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاخروئۆخری دەوام بە بڕیاری وەزیری دارایی بڕیار لەسەر درا بە فەرمی بڕیارەكە دەرچووە، ئێستا ماوەتەوە ئەو پارەیە بگوازرێتەوە  بۆ هەرێمی كوردستان، ئێستا تەنیا ئەوە ماوەتەوە هەماهەنگی و گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بانكی ناوەندی بكرێت، چونكە سیستەمی بانكی لە عێراق و هەرێمی كوردستان نییە، بە فڕۆكە ئەو پارەیە دەگوازرێتەوە هەرێم، پێمان ڕایگەیاندووە،  ئەگەر كێشەی فڕۆكەشتان هەیە بۆتان دابین دەكەین، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دوو شەممە پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.
(فازڵ نەبی) گوتیشی ئەو ڕێكەوتنەی كراوە لە نێوان هەردوو لا  ئێستا بەرەو باشی دەچێت و ئۆمێدمان هەیە كە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا هەردوو لا 100% پابەندی ڕێكەوتنە دەبن، ئەو كاتیش پارەی زیاتر ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
ڕابین شێروانی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار