450 خێزانە ئاوارەی كەمپی گەویلان و قوشتەپە، باروبوو کران

قوشتەپە-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەرهەموو كەمپە ئاوارەنیشەکانی هەرێمی كوردستاندا دەگەڕێ و، بەبێ فەرقوجیاوازی بە هەموواندا ڕادەگات. وا ئەم جارە ئاوارەکانی كەمپی گەویلان و قوشتەپە بەسەر کردەوە و، خۆراك و جلوبەرگ و منداڵانەیان بەسەر 450 خێزانە ئاوارەدا دابەش كرد.
ڕۆژی 4/4/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوەكانی (crs و caritasa iraq) پێکەوە خۆراك و پیتاکیان گەیاندە ئاوارەکانی كەمپی گەویلان؛ (1200) بەتانییشیان بەسەر (240) خێزانە ئاوارەی خەڵکی كۆبانێدا دابەش کرد، ئەو ٢٤٠ خێزانە ئاوارەیە سەرەتای ئەم ئەمساڵە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان. بێجگە لە بەتانی، شیر و پەڕۆک (دایبی) و شووشەشیریان بەسەر (300) منداڵی بەرمەمکانەدا دابەش كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی قوشتەپەدا (450) كیسە جلوبەرگ و قەمسەڵەی بەسەر (210) خێزانە ئاوارەدا دابەش كرد.




