٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. كەمال كەركووكی: داعشە بیانییەكانی حەویجە ڕایان‌کرد بۆ مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- (د. كەمال كەركووكی) دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە هەموو میحوەرەکاندا لە جاران گەلێ لاوازتر بوونە و لە حەویجە و دەوروبەریشیدا بەرەو ڕووخان دەڕۆن و لاوازتر دەبن؛ دەڵێ ئەو چەكدارە بیانیانەی داعش كە لە حەویجە بوون ئیستا بۆ مووسڵ ڕایان‌کردووە".

(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك و شارۆچکەی دووبز بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش لەهەموو بەرە شەڕەكاندا گەلێ لاواز بوونە؛ وا لە ناوچەی حەویجە و دەوروبەریشیدا دەڕووخێن و، دەڕۆن و تا دێ لاوازتر دەبن. زۆربەی دانیشتووانی حەویجە و دەوروبەری چەكدار و هاوسەنگەری داعشن و پێشتریش زۆریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و ڕێكخراوی قاعیدەدا بوونە، ئەگەر داعشیش نەمینێت كێ تیرۆریست بێت لەگەڵی دەبن، بەڵام ئەو چەكدارە بیانیانەی داعش كە لە حەویجە و دەوروبەری بوون ئیستا هەڵاتوون بۆ ناو مووسڵ."
دەیشڵێت، بەشێكی زۆر لە سەركردەكانی داعش لە حەویجە خۆیان خەڵكی حەویجەن، بەڵام ئەو ئومێد و بیروباوەڕەی بە خۆیانیان هەبوو لە حەویجەدا شكاوە و ئاخریانە، ئاخر هێزی پێشمەرگە زۆر خراپی بەسەر هێناون و، هەمیشە لەسەر هەستین و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێكی داعشانین لە ناوچەكە، تا ئەو رۆژەی كۆتاییان پێ دێت، پلانمان هەیە گشت كوردستان لە داعشان پاك بكەینەوە و وەدەریان بنێین.
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار