حەشدی شەعبی تکریتی تاڵان کرد..بۆ مووسڵ نابێ وا بەشداریان پێبکرێت

تکریت-KDP.info-(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بە بەڵگەوە سەلمێندراوە کە حەشدیشەعبی لە تکریت ماڵی خەڵکی تاڵان کردووە و سووتاندوویەتی.
(شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە پێرێوە حەشدیشەعبی خەریکی تاڵانوبڕۆیە و، بوونەتە باسی سەرزاری ھەموو لایەنەکان؛ بەو مەبەستە چەند لیژنەیەکیان دروست کردووە و، سەرقاڵی چارەکردنی ئەو تاڵانییەن."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، لەبەر ئەو گەنەکاریانەی حەشدیشەعبی کردوویەتی دەڤەری تکریت هێشتا هەمووی ئازاد نەکراوە؛ ھەموو لایەنەکانیش لەسەر خەتدانە بە تایبەت لایەنە سوننەکان.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایشیگەیاند: "وەک ڕۆژ دیارە حەشدیشەعبی تکریتی تاڵان کردووە و، بەڵگەیشیان لەسەر هەیە؛ وا ئەندامانی تکریت و ئەنجومەنی تکریتیش ڕاشکاوانە باسی دەکەن."
ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو تکریت بە تەواوەتی ئازاد نەکرێت، شەڕی رزگارکردنی مووسڵ هەڵناگیرسێت؛ حەشدیشەعبی دەست ناخاتە ئەو شەڕەوە، ئەگەریش بەشدار ببێت، بەو قەبارەیە نابێت کە دەگوترێت.
بڵند ئیبراھیم




