داعش لە ترسی پێشمەرگە بە کۆمەڵ هەڵدێن

کەسکێ-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، تیرۆریستانی داعش بە کۆمەڵ لە بەرەکانی جەنگەوە ھەڵدێن؛ ئەمڕۆ لە کەسکێ ١٢تیرۆریست ھەڵاتبوون، بەڵام دەستگیر کرابوون و گوللەباران کراون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی لقی چواردەی پاتریی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی خورسیبات بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا ٢٢ تیرۆرست کوژراون."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە ناوچەی عەرەبیە تەرمی چوار تیرۆرست دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان پلەی ئەمیرە و، بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراون.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش لە بەرەکانی جەنگەوە لەترسی پێشمەرگە بەکۆمەڵ ڕادەکەن؛ وا ئەمڕۆیش لە میحوەری کەسکێ ١٢ تیرۆرست ھەڵاتبوونەوە، بەڵام تیرۆریستانی داعش دەستگیریانیان کردبوو، پاشان هەر دوانزەکەیانیان گوللەباران کرد، چونکە ئەو دیاردەیە زۆر بەرچاوە خەڵک بە ئاشکرا ھەستی پێدەکات.
بڵند ئیبراھیم




