٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برای شەهید هوجام: بە تۆڵەی براکەم خۆشحاڵین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- برایەكی شەهید (هوجام سوورچی) دەڵێت: "پەیامێكی گرینگ درایە داعش، بەوەی داهاتوویان ڕیسوابوونە لە ناوچەكەدا، ئەو كەسەی (هوجام)ـی برامی شەهید كرد، خۆی بە ڕیسوایی كوژرا و شەهید (هوجام)ـیش تاهەتایە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە".

دوای ئەوەی كە دوێنێ هەواڵی كوژرانی بكوژی شەهید (هوجام سوورچی) بڵاو كرایەوە، ئەمڕۆ (مالیك عەبدولڕەحمان)ـی برای شەهید (هوجام)، بۆ‌ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "ئەمڕۆ پەیامێكی گرینگ درایە داعش، بەوەی داهاتوویان ڕیسوابوونە لە ناوچەكەدا، هەروەك چۆن ئەو كەسەی (هوجام)ـی برامی شەهید كرد، خۆی بە ڕیسوایی كوژرا و شەهید (هوجام)ـیش تاهەتایە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە".

(سوورچی) گوتیشی: "خۆشحاڵین بەوەی تۆڵەی شەهید (هوجام) كرایەوە، بوونی سەرۆكی هەرێمیش لە بەرەكانی جەنگ، ورەمان پێ دەبەخشێ كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە گیانمان فیدای خاكی كوردستان بكەین، بەو هەڵوێستەیش (سەرۆك بارزانی) دڵی ملیۆنان كوردی خۆش كرد، بۆیە چاوەڕوانین لەبەر چاوی هەموو جیهان داعش ڕیسوا بكرێت".
(مالیك) دەشڵێت: "خوا پشتیوانی پێشمەرگەیە."

دوێنێ هەینییش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پشتڕاستی کردەوە که، تیرۆریست (مۆفه‌ق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) کوژرا و دوو له هاوکاره‌کانیشی به سه‌ختی بریندار کران.

شەهید (هوجام) لە ساڵی 1991 تاكەكەس بووە لە ناوچەكەدا بووەتە پێشمەرگە، بە منداڵی چەكی لە شان كردووە و ئێستایش بووەتە سیمبولی خۆڕاگری و بەرخۆدان.

كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار