٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە خازر و ناوەران داعشی شکاند.. ١٠ تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر هێرشێكی داعشی تێك شكاند و زیانی زۆری پێ گەیاندن، هەروەها ١٠ تیرۆریست كوژران و سێ تەرم و دوو ئۆتۆمبێلیش كەوتوونەتە دەست پێشمەرگەوە. لە میحوەری ناوەرانیش، پێشمەرگە هێرشێکی داعشانی تێک‌شکاند.

 

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵًپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، شەوی رابرد، دوای سەعات ١٢ـی شەو  تیرۆریستانی داعش لە گوندی مەجیدییەی میحوەری خازر هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی دانەوە و پاش حەوت سەعات لە شەڕ تێکی‌شکاندن.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، لەو تێکشکانەیاندا تیرۆریستان گورزی كوشندەیان بەر كەوت و، زیانی زۆریان پێ گەیەندرا و ١٠ تیرۆریست كوژران، دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێك شكێندران كە ئێستا لەگەڵ سێ تەرمی تیرۆریستانی داعش لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەدان.

لە میحوەرى ناوەرانیشەوە عەمید( حوسێن عەلى بلانى) بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند، سەعات یەکـی درەنگانى دوێشەو تیرۆریستانى داعش لە میحوەرى ناوەران - گوندى فازڵیەوە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە شکستی پێ‌بردن.

بڵند ئیبراهیم    

هەواڵی پەیوەندیدار