پێشمەرگە هێرشێکى تیرۆریستانى تێک شکاند.. دوو گهورهتیرۆریست كوژران

شنگال-KDP.info- فەرماندەىهكی هێزى پێشمەرگە لە شنگال ڕایدەگەینێت، هێزەکانى پێشمەرگە هێرشێکى تیرۆریستانى داعشیان تێک شکاند و، ژمارەیەک تیرۆریستى داعشیش کوژران؛ دهیشڵێت، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دوو خاڵى داعشانی کوتا.
فەرماندەى لیواى 4ــی پیادە هێزى پێشمەرگە لە شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەرى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "دوانیوەرۆى ئەمڕۆ هەینى، فرۆکە جەنگییەکانى ئەمهریکا و هاوپەیمانان بۆ سێ جار بۆردوومانى دوو خاڵى تیرۆریستانى داعشانی کرد كه دهكهونه گەڕەکى قادسیەوه و، كۆی وهو تیرۆریستانهی كه لهو دووخاڵهدا بوون كوژراون و له نێویشیاندا (ئەبو عەلى) و (ئەبو مەحمودى کوردى) ههن كه سەرپەرشتیاری هێزهكه بوون''، زانیاریشی دا كه، لە شوێنێ ئەو دوو سهركرده تیرۆریسته كوژراوانه، (ئەبو عەمار و ئەبو یەقین) جێیان گرتوونهتهوه.
(عیسا زێوەیی) ههروهها دهڵێ: ''تیرۆریستانى داعش سهعات شەش و نیوی ئهم ئێوارهیه هێرشیان کرده سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە گەڕەکى تانک، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوه تێک شکێندران و کوژراو و برینداریان هەیە.''
ئەوەشى باس کرد کە، "دواتر فرۆکە جەنگییەکانى ئەمهریکا و هاوپەیمانان جارێکى تر دوو خاڵى تیرۆریستانى بۆردوومان کردهوه و زیانێکى زۆرى لێدان.
نەشوان بەرزنجى




