سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی شەهید حوزەیفی: بۆ من پێشمەرگە و شەهید خەتی سوورە.. چاوپۆشی لەم کارە نابەجێیە ناكه‌م

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، ''بەر لە شەهید بوونی، لە نزیکەوە شەهید (حوزەیفی)م دەناسی کە چەند قارەمان و لێهاتوو بوو، ئەوەندەی بە کارە نابەجێکەی ئەندامەکەی پەرلەمان دڵگران بووم، ئەوەندە بە شەهید بوونی حوزەیفی ناراحەت نەبووم.''
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ده‌رباره‌ی به‌هه‌ڵه‌ناوبردنی شه‌هید (حوزەیفی)یه‌وه ده‌ڵێ:
''بەر لە شەهید بوونی، لە نزیکەوە شەهید حوزەیفیم دەناسی کە چەند قارەمان و لێهاتوو بوو، ئەوەندەی بە کارە نابەجێکەی ئەندامەکەی پەرلەمان دڵگران بووم، ئەوەندە بە شەهید بوونی حوزەیفی ناراحەت نەبووم.
لەسەر ئەم تەجاوزە بە هیچ شێوەیەک بێ دەنگ نابم و هەر بۆ ئەم مەبەستەش داوام لە ڕاوێژکاری یاسایی کردووە لەگەل سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەماهەنگی بکات و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات و، بە گوێرەی ڕێکارە یاساییەکان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ڕێگری‌کردن لەم جۆرە تەجاوزاتانە و، بە هیچ شێویەک ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدرێت کە تەجاوز بکاتە سەر شکۆی پێشمەرگە و شەهیدان، دووبارە دڵنیابن کە بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم کارە نابەجێیە ناکەم و بۆ من پێشمەرگە و شەهید خەتی سوورە.
ناوی شەهید و پێشمەرگە زۆر لەو کەسانە پیرۆزترە کە بیانەوێت گاڵتە بە شکۆ و ناویانەوە بکەن.''




