٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبارەی دەستوور و ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم، پەرلەمانی کوردستان سەردانی پێنج لایەنه‌كه دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پێنج لایەنه سەرەکییه‌كه‌ی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەستوور ویلایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ھەر پێنج لایەنی سەرەکیی ھەرێمی کوردستان بکات لەبارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، چونکە پێشتر پڕۆژەیاسایەک بۆ میکانیزمی کارکردن بۆ دەستووری کوردستان پێشکەش کراوە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە؛ جگە لەوەی لەنێو فراکسۆنەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، دەیانەوێت لەگەڵ لایەنەکانی ئەو پرسەیش گفتوگۆ بکەن."

(فهخرەدین قادر) گوتیشی، لە مانگی ھەشتی ئەمساڵدا ھەرێمی کوردستان رووبەڕووی قۆناغێکی ھەستیار دەبێته‌وه کە کۆتاییھاتنی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە کاری جیددی بۆ دەستوور بکرێت.

(قادر) ڕوونیشی کردەوە، ھەفتەی داھاتوو بەرنامەیەک بۆ سەردانەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دادەنێن و، سەردانی ئەو پێنج حیزبە سەرەکییە دەکەن لە ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار