ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان: بكوژی شه‌هید هوجام سورچی كوژرا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یێنراوێكیدا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه، تیرۆریست (مۆفه‌ق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر)، بكوژی شه‌هید (هوجام سورچی)، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌کی قاهیره‌ی شاری مووسڵ کوژرا.
ده‌قی راگه‌یێندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پشتڕاستی ده‌کاته‌وه که شه‌وی رابردوو، سه‌عات 8:45 خوله‌کی شه‌و، له گه‌ڕه‌کی قاهیره‌ی شاری مووسڵ، تیرۆریست (مۆفه‌ق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) کوژرا و دوو له هاوکاره‌کانیشی به سه‌ختی بریندار کران.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه، تیرۆریست (مۆفه‌ق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی تیرۆریستی، له رێکه‌وتی 25/1/2015 له شاری مووسڵ، ئه‌فسه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ی به ناوی (هوجام سورچی) به شێوه‌یه‌کی دڕندانه شه‌هید کردبوو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
3/4/2015




