دەزگاى رۆشنبیری و راگەیاندنى پارتی (56)ەمین ساڵوهگهڕى رۆژنامەى خەبات پیرۆز دهكات

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافى نووسین و کارمەندانى رۆژنامەى خەبات..
بەبۆنەى (56)مین ساڵوەگەڕى بەئاشکرا دەرچوونى رۆژنامەى (خەبات) وەک یەکەمین رۆژنامەى رۆژانە و زمانحاڵى پارتیمان، پیرۆزباییەکى گەرم لە ئێوە و خۆمان و سەرجەم کادیرى و ئەندامانى پارتیمان، پارتیى دیموکراتى کوردستان و خوێنەرانى ئەو رۆژنامە بەتەمەن و حەقبێژە دەکەین؛ وێڕاى هیواخواستن بۆ پێشکەوتنى زیاتر، هاوکات لەبەرامبەر هەوڵ و شەونخونیتان دەستى یەکە یەکەتان دەگوشین.
رۆژنامەى خەبات وەک دەستکەوتێکى گرینگى بزووتنەوەى رزگاریخوازیمان بە رابەرایەتیى بارزانى نەمر، هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ خستنەڕووى کێشە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەمان و بەرگریکردن لە بنەماکانى دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین و کۆکەرەوەى بیروبۆچوونە جیاوازەکان.
رۆژنامەى (خەبات) هاوخەباتى قۆناغە جیاجیاکانى تێکۆشانى گەلەکەمان بووە، بڵندگۆى راستەقینەى خواست و ویستەکانى سەرجەم هاووڵاتیانى کوردستان بووە، بەمەش رۆڵێکى جودا و کاریگەری هەبووە لە هاندان و وریاکردنەوەى رۆڵەکانى گەلەکەمان بۆ خەبات و تێکۆشان و بەدیهێنانى مافەکانمان.
گرینگە و پێویستە بەردەوام بن لەسەر پەیرەوکردنى هەمان پرەنسیپەکانى ئیتیکى رۆژنامەوانی، رەچاوى مسداقیەت و بەرپرسیاریەتی و پیشەوەریی بکەن، رۆڵى شیاوى خۆتان بگێڕن بەتایبەتى لەو بارودۆخەى ئەمڕۆماندا، کە ئەرکێکى پیرۆزە و لە ئەستۆى هەموو لایەکدایە.
هیوادارین باشتر و زیاتر لە هەموو روویەکەوە بەرەوپێش بچن بەتایبەتى بەسوود وەرگرتن پێشکەوتنەکانى ئەمڕۆى بوارى تەکنۆلۆژیا، لە رووى چەندایەتى و چۆنێتییەوە هەنگاوى چاکتر بنێن.
هەزاران سڵاو لە یادى رۆژنامەوانانى پێشەنگ و ماندوونەناس..
بەرز و پیرۆزبێت 56ساڵ تێکۆشان و نەسرەوتنى رۆژنامەى خەبات..
دەزگاى رۆشنبیرى و راگەیاندنى
پارتیی دیموکراتى کوردستان
4/4/2015




