ئێزدییه‌كان داوای چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه و هێزی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

شاریا-KDP.info- ئێزدییه‌كانی كه‌مپی شاریا خۆپشاندانیان ساز دا و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال سه‌رباری بڕوابوونیان به توانا و دڵسۆزیی پێشمه‌رگه له هبه‌رگریكردن لێیان، داوا ده‌كه‌ن، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تییش پارێزگاری له ناوچه‌كه‌یان بكات تا له مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش به‌دوور بن؛ هاوكات داوا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ێزدییان به جینۆساید بناێندرێ.
به‌رله‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئێزدی خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان ساز دا و دروشمی ئازادكردنی كچ و ژنانی ئێزدیانیان، دانی چه‌كی پێویست و پێشكه‌وتوویان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رز كربووه‌وه و، داوایشیان ده‌كرد، هاوشانی پێشمه‌رگه، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌یان له مه‌ترسی تیرۆریستانی داعش بپارێزێت.
یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران گوتی، هیچ بڕوایان به‌و عاره‌بانه‌ی ناوچه‌كه نه‌ماوه كه چوونه‌ته پاڵ داعشه‌وه و ناتوانن له‌گه‌ڵیاندا بژین، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یگوت، عاره‌به‌كانی ناوچه‌كه له كاتی هێرشه داگیركارییه‌كه‌ی داعشدا ڕۆڵی خراپیان بینیوه و له‌و جینۆسایده‌ی به‌سه‌ر ئزدییاندا هاتووه پشكی شریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌و خۆپێشانده‌ره سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌یگوت تا ئه‌وپه‌ڕی بڕوایان به توانا و قاره‌مانیی پێشمه‌رگه هه‌یه، به‌ڵام یان ئه‌وه‌تا چه‌كی پێشكه‌وتوو بدێ به هێزی پێشمه‌رگه یانیش پێویسته هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی هاوشانی پێشمه‌رگه بێته ناوچه‌كه و ،پارێزگاری‌یان لێ بكات و ناوچه‌كه‌یان و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان له مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری داعشان و عاره‌به‌كانی ناوچه‌كه كه ئه‌وانیش چوونه‌ته پاڵ تیرۆریستانه‌وه بپارێزێت.







