بکوژى شەهید هوجام کوژرا

مووسڵ-KDP.INFO- سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ڕەوشى شارى مووسڵ ڕایدەگەینێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکانى نێو شارى مووسڵ بکوژەکەى شەهید (هوجام سورچى) کوژراو.
بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینى) بە ماڵپەرى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "11ی دوێشەو لە گەڕەکى قاهیرەى شارى مووسڵ و لە بەردەرگاى ماڵهكهى خۆیدا، لەنێو ئۆتۆمبێلێکى تاکسىیهوه تەقە لە تیرۆریست (موەفەق ئەسعەد) كه بكوژی شەهید (هوجام سورچى)بوو کرا و لە ئەنجامدا کوژرا و، دوو تیرۆریستى تریش كه لەگەلیدا بوون بریندار بوون.
گوتیشی: "هەر ئەمرۆ لە گەڕەکى باب ئەلبەیزى رۆژئاواى شارى مووسڵ تیرۆریستانى داعش پێنج کەسیان گوللەباران کردووەن، بە تۆمەتى ئەوەى ئەو کەسانە تەقەیان لە بنکە و بارەگاکانى تیرۆریستانى داعش کردووە.
(مهموزینی) دەشلێت، لەلاى چەپى شارى مووسڵ، تیرۆریستانى داعش 12 بارەگاى خۆیان داخستوون و گوازتوویانەتنهوە بۆ لاى راستى ئەو شارە.
(هوجام عەبدولڕەحمان سورچی) لە ساڵی 1970 له گوندی بەردەسۆرە لهدایك بووه كه سهربه شارەدێی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەشه.
نەشوان بەرزنجى




