فەرەنسا بەڵێنی دا کە چەک بە پێشمەرگە بدات

فەرەنسا-KDP.info- (سیروان بارزانی) لە فەرەنساوە دەڵێ، داوامان لەو وڵاتە کرد کە چەکی قورس بۆ پێشمەرگە رەوانە بکەن، وا پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆر دەکات؛ ئەوانیش بەڵێنیان پێ داوین کە چەکمان پێ بدەن.
(سیروان بارزانی) بەپرسی میحوەری گوێر-مەخموور له فه‌ره‌نساوە ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژه‌تیرۆردایه و، له بڕی جیهانی ئازادیش ئه‌م شه‌ڕه ده‌كات، هەر بۆیە دەبێ چه‌كی پێویستیشی بدرێتێ هەتا تیرۆریستان بشکێنێت.
(سیروان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه "داواكارییه‌كانی ئێمه بۆ چه‌كه، بڕیاریش وایه وه‌زیری به‌رگریی فه‌ه‌رنسا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات. پێشمه‌رگه پێویستی به هه‌موو جۆره چه‌كێكه به تایبه‌ت دژه‌تانك و مینهه‌ڵگره‌وه."
گوتیشی، دیاره كه له‌م سه‌ردانەیشماندا به‌ڵینیان داوه كه چه‌كمان بده‌نێ، به‌ڵام هێشتا چەند‌وچۆنەکەی دیار نییە.




