٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکمانەکان دەیانەوێ ٥٠٠ کەسیان بە پێشمەرگە بۆ دابمەزرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (ئایدن مەعرووف) سەرۆكی لیستی بەرەی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی ژمارەیەك توركمان لەنێو ڕێزی  پێشمەرگە هێزێك دروست بكەن؛ دەڵێ جارێ 500 كەس وەردەگیرێن.
(ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە لەو وەزارەتەدا هێزێكی توركمانیش دابمەزرێت، وەزارەتی پێشمەرگەیش بە دەممانەوە هاتووە و، وا شوێنی کارەکەمان گرتووە و، پێکەوە دامەزراندنی ئەو هێزە تاوتوێی دەکەین."
سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان  گوتیشی: "ئەم هێزە بێ‌لایەن دەبێت و، گشت لایەنە توركمانەكانیش پشتی ئەو هێزە دەگرن؛ هێزەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و، تایبەتە بە دەڤەری مووسڵ و تەلەعفەر.
(ئایدن مەعرووف) گوتیشی: "وەكو هەنگاوی یەكەم 500 كەس وەردەگیرێن؛ جارێ سەرەتای کارەکەیە و گفتوگۆ و كۆبوونەوەی لەبارەوە كراوە؛ پێمان وایە بەم نزیکانە لە توركمانەكانی خەڵكی مووسڵ و تەلەعفەر، هێزێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دادەمەزرێت."

نەشوان بەرزنجی


 

هەواڵی پەیوەندیدار