٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی‌شەعبی کەینێ بیەوێت هەڵدەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- (د. ئەردەڵان نوورەدین) دەڵێ حەشدی‌شەعبی چەکی لە سوپای عێراق زیاتر دراوەتێ؛ ڕاستە لێرەولەوێ شەڕی داعش دەکەن، بەڵام کێ دەڵێ دوایی یاخی نابن؟


(د. ئەردەڵان نوورەدین) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی گوت: "هێزی پێشمەرگە و هێزە سوننەكان داوای چەكی زیاتر لە حكوومەتی عێراق دەكەن، بەڵام حكوومەت دەڵێ ئەوەندە چەكەمان نییە بەشی هەمووانی لێ بدەین؛ جا خۆ شەڕەکە زیاتر هێزی پێشمەرگە دەیکات، کەچی حكوومەتی عێراق ناكات!"


د. ئەردەڵان گوتیشی: "حەشدی‌شەعبی لە سوپای عێراق پڕچەكترە؛ بە حیسابی حكوومەتی عێراق، حەشدی‌شەعبی شەڕکەری چاکن، هیچیش وا نییە؛ خۆی سوپای عێراق  هەموو تیرە و نەژادێکی تێدایە، کەچی متمانەیان پێ نییە و، پشتیان بە حەشدی‌شەعبی بەستووە؛ (عەبادی) خۆیشی هەر وا بیر دەکاتەوە بۆیە لە باتی سوپای عێراق، هەر خەریکی پڕچەککردنی 'حەشدی‌شەعبی'ـیە، بەڵام (عەبادی) چاکی لێ حاڵی نەبووە، ئاخر حەشدی‌شەعبی هێزێكی ڕێكخراو نییە و، کەینێ بیەوێت هەڵدەگەڕێتەوە؛ كەس نازانێت سەر بە عێراقن یان بیانییەکان!"


(د. ئەردەڵان نوورەدین) ڕونی كردەوە كە ڕاستە حەشدی‌شەعبی لێرەولەوێ شەڕی داعش دەکەن، بەڵام کێ دەڵێ دوایی یاخی نابن؟ خۆ حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی بە سەریاندا ناشكێت؛ جڵەویان بە دەست هەندێ بەرپرسی مەزەبی و ئایینییەوەیە و، هەر خەمی مەزەبیانە.


سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار