٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی دادێ مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێ، حەفتەی دابێتەوە مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، لە سەرەتای ئەم حەفتەکەی ترەوە مووچەی مانگی شوباتی کارمەندان دەدرێت.
بەپێی زانیاری، لەو  455ملیۆن دۆلارەی بەغدا وەك بوودجەی مانگی سێ بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە، مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكرێت  و بڕیار وایە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەر لە هەمووان بدرێت.
لای خۆیشیەوە (د. شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان  بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر کە بەغدا پارەکەی نارد، هەندێ داهاتی ناخۆیشی دەخرێتە سەر و، مووچەی مانگی شوباتی پێ دەدرێت.
(د. شیرین حوسنی) گوتیشی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە بەغدا كردووە مانگانە تریلیۆنێك‌و200 ملیار دینار هەقەبوودجەی ٢٠١٥ـی هەرێم بنێرێت.
دیارە یەکەم ڕۆژی نیسان، خانەنیش (خانەنشین)ـانیش مووچەی خۆیانیان وەرگرت و، حکوومەت مووچی مانگی یەکی هیچ چینوتوێژێکی بە لاوە نەما و، مووچەی هەموو فەرمانبەرانی دا.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار