٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا 455 ملیۆن دۆلاری بۆ هەولێر نارد.. بوودجەی پێشمەرگەیش رەوانە دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وەزیری دارایی عێراق دەڵێ، 455 ملیۆن دۆلاری دیکەیان وەک بوودجەی مانگی سێ بۆ هەرێمی کوردستان نارد. هاوکات بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێ، بەم نزیکانە بوودجەی پێشمەرگەیش رەوانە دەکرێ.


(هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق بە رۆیتەرزی راگەیاند کە بڕی 455 ملیۆن دۆلاریان وەک بوودجەی مانگی سێ بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و، ئەم هەنگاوەیشی وەک نیەتپاکیێکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا لێکدایەوە کە هەردوو لا پابەندن بە رێککەوتنی نێوانیانەوە.


لای خۆیشیەوە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق (فازڵ نەبی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا دەڵێ: حكوومەتی عێراق ئەرکی هەرێمی لە ئەستۆیە و، دەبێت جێبەجێی بكات؛ وەزیری داراییی عێراق داوای لێمان کردووە، هەموو سەرە مانگێک خشتەی مانگانەی بۆ ئامادە بكەین، بە گوێرەی ئەو خشتەیە پارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت؛ هەواڵی دڵخۆشكەر بەڕێوەیە کە بودجەی پێشمەرگەش رەوانە بکەین.


رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار