چیک تیمێکی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی شەڕی دژ بە داعش رەوانەی هەرێم دەکات

هەولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ(مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان، (یان فولیك) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆككۆماری چیك رایگەیاند، به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی تیمێكی پزیشكی پسپۆر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن و یارمه‌تیدانی بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/4/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (یان فولیك) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆككۆماری چیك كرد.
له دیدارێكدا، كه كۆنسووڵی كۆماری چیك له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆككۆماری چیك خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی كرد، كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه‌ی بینیووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵیی نێوان كۆماری چیك و هه‌رێمی كوردستان كرا و وه‌ك سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئاماژه به سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی (بارزانی نه‌مر) بۆ پراگ كرا و، دووپات له پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له بواره جیاجیاكان كرایه‌وه، (یان فولیك) رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی تیمێكی پزیشكی پسپۆر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن و یارمه‌تیدانی بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، له‌كاتێكدا ئێوه له‌بری جیهان شه‌ڕی رێكخراوێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كتان پێشكه‌ش بكات.




