هەرێم رۆژانە زیاتر لە 600هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، لە ڕێکەوتی 1/4ەوە هەرێمی كوردستان، هەناردەی نەوتە داواکراوەکەی بەغدای زیاد كردووە و، ئێستا ڕۆژانە 600هەزار بەرمیل زیاتریش ڕەوانە دەكات.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ١/٤ەوە نەوتە هەناردەكراوە ڕۆژانەکەی هەرێم لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتووەتە 600هەزار بەرمیل، ئەوەیش ڕێژەیەكی زۆر باشە و، دەبێ حكوومەتی عێراقیش ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات و، ئەو مانگە بوودجەکە وەک خۆی بنێرێت."
(نەجیبە) ڕوونیشی كردەوە، خۆی حكوومەتی عێراق جگە لە بوودجە و مووچەی هەرێم، دەبێ بوودجەی پێشمەرگەیش ڕەوانە بكات؛ ئەم بوودجەی پێشمەرگەیشە وەکو بوودجە و مووچە ئاساییەکەی هەرێم، پەرلەمان پەسەندی کردووە و، بووەتە یاسا و، هەر دەبێ بینێرێت.
ڕابین شێروانی




