فواد حوسێن: باری ته‌ندروستیی سه‌رۆك بارزانی جێگیره

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه، باری ته‌ندروستیی (سه‌رۆك بارزانی) زۆر باش و جێگیره و، پێشكه‌شنه‌كردنی وتار له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه، به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی (هه‌ڵامه‌ت) و گرفت له ده‌ربڕینی ده‌نگییه‌وه‌یه‌تی.
ده‌قی لێدوانی فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانین بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین كه باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه و، ئه‌مرۆ (2/4/2015) به‌ڕێزیان به‌شداری كردووه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب) به‌ڵام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی (هه‌ڵامه‌ت) و گرفت له ده‌ربڕینی ده‌نگی، نه‌یتوانیوه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتار پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌زگای (المدی) بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته كردووه.
له كۆتاییدا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان، باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی زۆر باشه.
فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
2/4/2015




